به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : هاوپەیمانیی تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستینی شەوی سێشەمە لە بەیاننامەیەکدا دیداری مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەەبەری فەلەستین لە گەڵ مەریەم ڕەجەوی سەرکردەی تاقمۆکەی تێرۆریستی مونافقین لە پاریسیان بە کردەوەیەکی فەرمان پێی دراو لەلایەن عەرەبستانوە لە پێناو هەوڵ بۆ زەبر لێدان دژی تەوەری خۆڕاگری و ئێران وەسف کرد .
هاوپەیمانی تاقمە فەلەستینیەکان وێڕای ئاماژە بە یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پرسی فەلەستین و خۆڕاکری کە واوەتر لە هەر وڵاتێکی عەرەبی بووە کردەوەی فەرمان پێی دراوی عەباس لە لایەن دۆژمنانی خوڕاگری سەبارەت بە دیدار لە گەڵ سەرکردەی مونافقینی بە زەبرێک لە پرسی فەلەستین زانی و وتیشی ئەو کردەوە بە هەلەیە نیشاندەری ئاستی وابەستەیی سیاسی پێکهاتەی خوبەڕێوەبەری فەلەستینە
. سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی شەمەی ڕابردوو لە کردەوەیەکی هاندەرانەدا لە گەڵ مەریەم ڕەجەوی سەرکردەی مونافقین کە دەستی ئەندامانی بە خوێنی هەزاران بەرپرس و شاروومەندی ئێرانی سوورە دیداری کرد ..l..
کۆتایی کورتە نامە310